كۆمپانیا عه‌ره‌بى و بیانیه‌كان به‌شدارى له‌ بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق ده‌كه‌ن

ئاژانسه‌كان

 

ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا كوه‌یتیه‌كان ئاماده‌ییى خۆیان نیشاندا كه‌ به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق به‌تایبه‌تى ناوه‌راست و باشورى عیراق بكه‌ن كه‌ جۆریك له‌ ئارامى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینیت.

عه‌لى حه‌له‌فى لیپرسراوى ناوه‌ندى ئابووریی نیوده‌وڵه‌تى عیراق ئاشكرایكرد له‌ په‌راویزى گه‌شته‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى بۆ كوه‌یت و كۆبوه‌نه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار خاوه‌ن كۆمپانیاكانى كوه‌یت، زۆربه‌یان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عیراقدا بكه‌ن، راشیگه‌یاند ناوه‌نده‌كه‌یان به‌ نیازه‌ لقیك له‌ سوریا بكاته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى كاره‌بارى بازرگانى ئابوورى نیوان دیمه‌شق و به‌غدا بكات و لایه‌نى سوریاش ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه‌ بۆ چالاككردنى  په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى  و بازرگانیه‌كانى نیوان هه‌ردوولا وڵات.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ مه‌جید عامرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هاوإییه‌تى سویدى – عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌لى حه‌له‌فى رایگه‌یاند هه‌مئاهه‌نگى له‌گه‌لڕ كۆمپانیا سویدییه‌كان ده‌كه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ن  له‌ پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ساڵى 2008. 

 

يه‌كیَتى پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان

یه‌كیَتى به‌ڵیَنده‌رانى كوردستان

 

ژوورى بازرگانى سلیَمانى

 

 

Google