ئیران و فه‌نزویلا گریبه‌ستیكى 20 ملیار دۆلارى ئیمزا ده‌كه‌ن

قه‌به‌س

 

"به‌هاى ئه‌و گریبه‌ستانه‌ى كه‌ له‌ نیوان ئیران و فه‌نزویلادا ئیمزاكراوه‌ به‌ ریژه‌ى 300% زیادى كردووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ 20 ملیار دۆلار" ئه‌مه‌ وته‌ى عه‌لى ئه‌كبه‌ر میحرابیانى وه‌زیرى پیشه‌سازى و كانه‌كانى ئیران بوو له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌لڕ هاوتا فه‌نزویلیه‌كه‌یدا.

 به‌شیك له‌و گریبه‌ستانه‌ بریتییه‌ له‌ سه‌رمایه‌گوزارى ئیران له‌ فه‌نزویلا به‌ دامه‌زراندنى كارگه‌ى چیمه‌نتۆ و كارگه‌یه‌كى دروستكردنى ئۆتۆمبیل كه‌ له‌ توانیدایه‌ ساڵانه‌ 10 هه‌زار ئۆتۆمبیل به‌رهه‌م بینیت له‌ ساڵى 2008 دا ده‌ستبه‌كار ده‌بیت و به‌مه‌ش فه‌نزویلا ده‌بیته‌ سه‌نته‌رى به‌رهه‌مهینان و فرۆشتنى ئۆتۆمبیلى ئیرانى له‌ ئه‌مریكاى لاتینیدا.

خۆزیی سه‌لامه‌تخانى وه‌زیرى پیشه‌سازى فه‌نزویلاش رایگه‌یاند كه‌ له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زیاتر له‌ 186 گریبه‌ستى ئابوورى له‌گه‌لڕ ئیراندا ئیمزاكراوه‌ كه‌ به‌شیكى چونه‌ته‌ قۆناغى جیبه‌جیكردنه‌وه‌ ، شافیزیش به‌ڵینیدا له‌ مانگى ئازارى داهاتوودا  پیشانگه‌یه‌ك بۆ نمایشكردنى ئه‌و گریبه‌ستانه‌ له‌ تاران ده‌كریته‌وه‌.

 شایه‌نى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ هۆگۆ شافیز سه‌رۆكى فه‌نزویلا دواى ئه‌وه‌ى به‌شداریكرد له‌ لوتكه‌ى سییه‌مى ئۆپیك له‌ عه‌ره‌بسانى سعودی، به‌ سه‌ردانیكى فه‌رمى گه‌یشته‌ تارانى پایته‌ختى ئیران و له‌گه‌ل لیپرسراوانى ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌.

 

يه‌كیَتى پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان

یه‌كیَتى به‌ڵیَنده‌رانى كوردستان

 

ژوورى بازرگانى سلیَمانى

 

 

Google