کۆمپانیای دانه‌غاز لقیك له‌ سلیمانى ده‌كاته‌وه‌

سیروان محه‌مه‌د

 كۆمپانیاى دانه‌ غازى ئیماراتى دوای ئه‌وه‌ى چه‌ند گریبه‌ستیكى ده‌رهینان و گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له‌گه‌ل حكومه‌تى هه‌ریمی كوردستان ئیمزاكرد لقیكى خۆى له‌ شارى سلیمانى كرده‌وه‌و به‌رپرسانى حكومیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ كاریكى باش وه‌سف ده‌كه‌ن .

له‌ لیدوانیكى تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ عوسمان شوانى وه‌زیرى پلاندانان سه‌باره‌ت به‌ گرنگى هاتنى كۆمپانیاى دانه‌غاز بۆ كوردستان وتى: كۆمپانیاى دانه‌ غازی ئیماراتى یه‌كیكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى بوارى ده‌رهینانى غاز  و بیگومان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان گرنگى زۆرى هه‌یه‌ و له‌و چوارچیوه‌یه‌دا حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان گریبه‌ستیكى له‌گه‌ل كۆمپانیاى دانه‌غاز ئیمزاكردوه‌ بۆ ده‌رهینانى غاز له‌ كیڵگه‌ى (خورمور)ه‌وه‌  بۆ هه‌ردوو ویستگه‌ى به‌رهه‌مهینانى كاره‌با له‌ پیرداود له‌ هه‌ولیر  و بازیان له‌ شارى سلیمانى كه‌ ئیستا  له‌ قۆناغى جیبه‌جیكردندان،

وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و گریبه‌سته‌ى له‌گه‌لڕ دانه‌غاز ئیمزا كراوه‌ گریبه‌ستى (سیرڤسى) پیده‌وتریت، واته‌ بۆ فرۆشتنى غاز نیه‌، به‌ڵام له‌كاتى ده‌رهینانى غازه‌كه‌ كۆمه‌ڵیك ماده‌ى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ دیته‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك پیشبینى ده‌كریت رۆژانه‌ 1000 ته‌ن غازى شلى ماڵان  بیته‌ ده‌ره‌وه‌ و ، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ ده‌فرۆشریته‌وه‌ بۆ پإكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ گریبه‌ستیان له‌گه‌لڕ حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان پیكرده‌وه‌.

 دواتر  حه‌بیب چیا و جه‌عفه‌ر به‌ریوه‌به‌رى جیبه‌جیكارى كۆمپانیاى دانه‌غاز له‌وته‌یه‌كدا وتى:" ئیمه‌ وه‌ك كۆمپانیاى دانه‌غاز خۆشحاڵین به‌ هاتنمان بۆ كوردستان  و به‌ڵین ده‌ده‌ین كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌و گریبه‌ستانه‌ى ئیمزامان كرده‌وه‌ جیبه‌جیى بكه‌ین".

جیى وه‌بیرهینانه‌وه‌ دانه‌غاز گریبه‌ستیكى ستراتیژى له‌گه‌لڕ حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان ئیمزاكردوه‌ بۆ سود وه‌رگرتن له‌ غازى سروشتى كوردستان و  به‌گویره‌ى ریكه‌تنه‌كه‌ دانه‌غاز پرۆژه‌ى ده‌رهینان و گواستنه‌وه‌ى غاز بۆ هه‌ردوو ویستگه‌ى به‌رهه‌مهینانى كاره‌با له‌ هه‌ولیر وسلیمانى جیبه‌جآ ده‌كات، برِیاره‌ له‌ ساڵى 2008 ته‌واو ببن.

 

يه‌كیَتى پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان

یه‌كیَتى به‌ڵیَنده‌رانى كوردستان

 

ژوورى بازرگانى سلیَمانى

 

 

Google