وه‌زاره‌تى نه‌وت، داهاته‌كانى بۆ پارله‌مان ئاشكرا ناكات

 سبه‌ى

 

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراقى، تائیستا هیچ زانیارییه‌كى ووردى نه‌داوه‌ته‌ لیژنه‌ى ئابوورى په‌رله‌مانى عیراق، سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌كانى نه‌وت كه‌ به‌ ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كریت.

ئه‌حمه‌د سلیمان موهه‌نا برِیارده‌رى لیژنه‌ى ئابووریى له‌ په‌رله‌مانى عیراق، سه‌رسورِمانى خۆى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه‌ حسین شه‌هرستانى هیچ زانیارییه‌كى ووردى پیشكه‌ش نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و لیبرِین و قه‌ره‌بووكردنه‌وانه‌ى كه‌ دراوه‌ته‌ وڵاته‌ زه‌ره‌مه‌نده‌كانى شه‌رِى كوه‌یت كه‌ 5%ى داهاته‌كانى نه‌وتى عیراقه‌ و تائیستا به‌ملیاران دۆلار له‌ پاره‌ى نه‌وتى بۆ ته‌رخانكراو بیئه‌وه‌ى پارله‌مان و لیژنه‌ى ئابوورى پارله‌مان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه‌ هه‌بیت.

  سه‌نان شه‌بیبى، پاریزگارى بانكى ناوه‌ندى به‌شیك له‌ یه‌ده‌گى نه‌ختینه‌ى عیراقى كه‌ 17 ملیار دۆلاره‌  نه‌گۆرِیوه‌ته‌وه‌ به‌ دراوه‌ جیهانیه‌كانى ترى وه‌ك یۆرۆ و پاوه‌ن و ئاڵتون له‌ دواى دابه‌زینى نرخى دۆلار، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى عیراق برِى 4 ملیار دۆلار زیانى لیبكه‌ویت، ئه‌مه‌ ده‌قى لیدوانى موهه‌ننا بوو كه‌  هۆكاره‌كه‌ى بۆ بیتوانایى ئیداره‌ى بانكى ناوه‌ندى و نه‌بوونى چاودیریى گه‌رِانده‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتیكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ى بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى دیكه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست پاره‌و دۆلاره‌كانیان گۆرِیوه‌ته‌وه‌ به‌ ئاڵتون و دراوه‌ جیهانیه‌كانى تر بۆ خۆپاراستن له‌  زه‌یانى دابه‌زینى نرخى دۆلار.

مانگى رابردووش، به‌رهه‌م ساڵح، جیگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى حكومه‌ت كه‌ باڵاترین ده‌سته‌ى به‌رِیوه‌بردنى ئابوورى عیراقه‌ له‌ كاتى پیشكه‌شكردنى موحازه‌ره‌یه‌كدا له‌ له‌نده‌ن ئاماده‌ نه‌بوو وه‌ڵامى هه‌مان پرسیار بداته‌وه‌.

هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا حسین فه‌لوجى ئه‌ندامى پارله‌مان سه‌ر به‌ره‌ى ته‌وافوق، له‌ لیدوانیكدا  ئاشكرایكرد كه‌ خه‌رجیه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵدا بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆو به‌رگرى بۆ 10 ملیار دۆلار زیادكراوه‌ له‌كاتیكدا وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆى برِگه‌كانى بودجه‌ى ئه‌مساڵ 10ملیار دۆلار كورت ده‌هینیت.

سه‌باره‌ت به‌و پاشاگه‌ردانییه‌ ئابوورییه‌ى عیراقى تیكه‌وتووه‌ موهه‌ننا وتى: حكومه‌ت شكستیهیناوه‌ له‌ پیكهینانى ده‌سته‌یه‌كى باڵاى وه‌به‌رهینان سه‌ره‌رِاى ده‌رچوونى یاسایه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه‌ ، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ ئابوورى  و وه‌به‌رهینانه‌ى عیراق  له‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌ حكومیه‌كان  نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و پارانه‌ خه‌رج بكه‌ن كه‌ بۆ وه‌به‌رهینان ته‌رخانكراوه‌.

روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ى ئابوورى پارله‌مان تا ئیستا نازانیت چه‌ند له‌پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ وه‌به‌رهینان له‌بودجه‌ى ساڵى رابردوو ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵیشدا هیچ ئاماژه‌یه‌كى پینه‌كراوه‌.

لیپرسراوه‌ عیراقییه‌كه‌ وتیشى: گه‌وره‌ترین ریگر له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ دینار حسابكراوه‌ له‌كاتیكدا بودجه‌كانى ساڵانى پیشوو به‌دۆلار حساب ده‌كران  و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ قه‌باره‌ى بودجه‌كه‌ گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌رِیوه‌بردن بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانى به‌دى نه‌هینیت.

 

يه‌كیَتى پیشه‌سازییه‌كانى كوردستان

یه‌كیَتى به‌ڵیَنده‌رانى كوردستان

 

ژوورى بازرگانى سلیَمانى

 

 

Google