100 $ 121.750 ID
100 £ 258500 ID
106 T 112.1 ID
1 L 1000 ID
100  178.000 ID

 

1 ته‌ن چیمه‌نتۆ

140 دۆلار

1 ته‌ن شیش

675 دۆلار

1 بلۆك له‌ كارگه‌

0.70 سه‌نت

2 خشت

0.27 سه‌نت

1م چه‌و

17 دۆلار

1م لم

15 دۆلار

michigan web design link here
 

 پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى


پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالیَخۆشبوو (فكره‌ت موسى صفار) جیَگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى بالاى یه‌كیَتیی به‌ڵیَنده‌ران و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رِیَوه‌بردنى یه‌كیَتیی به‌ڵیَنده‌رانى كوردستان /لقى سلیَمانى ئه‌كه‌ین خوازیارین ئه‌مه‌ دواهه‌مین كۆتایی ناخۆشى بنه‌ماڵه‌بیَت خوالیَخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات.

 

25 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌ عیراقییه‌كانى

 نیشته‌جیی وڵاتانى دراوسی ته‌رخانده‌كریت

MENAFN

به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى ئه‌و عیراقییانه‌ى كه‌ له‌ وڵاته‌كانیاندا  نیشته‌جین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عیراق بریاریدا به‌ پیشكه‌شكردنى 25 ملیۆن دۆلار به‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى سوریا و ئوردون و لوبنان.به‌رپرسیكى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ به‌ پیی ژماره‌ى ئاواره‌ عیراقییه‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا دابه‌شده‌كریت، به‌و پییه‌ش سوریا 15 ملیۆن دۆلارى به‌رده‌كه‌ویت، چونكه‌ زۆرترین ریژه‌ى ئاواره‌ عیراقییه‌كان له‌و وڵاته‌ نیشته‌جین،

 

 عیراق له‌ پرۆژه‌كانیدا پشت به‌ بیناى ئاماده‌كراو ده‌به‌ستیت

ئاژانسه‌كان

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جیكردنى عیراق له‌ جیبه‌جیكردنى  پرۆژه‌كانیدا ته‌كنه‌لۆژیاى نوی و بیناى ئاماده‌كراو به‌كارده‌هینیت، ئه‌و پرۆژانه‌ش دروستكردنى بیناى قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جیكردن ده‌گریته‌وه‌.وه‌زاره‌تى ناوبراو رینمایی پیویستى داوه‌ به‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى به‌ریوه‌بردن و به‌ریوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت بۆ جیبه‌جیكردنى پرۆژه‌كان له‌ نزیكترین كاتدا.له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رپرسیكى كۆمپانیاى فاروق كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى نیشته‌جیكردنه‌ رایگه‌یاند كۆمپانیاكه‌یان

ئیران و فه‌نزویلا گریبه‌ستیكى 20 ملیار دۆلارى ئیمزا ده‌كه‌ن

قه‌به‌س

"به‌هاى ئه‌و گریبه‌ستانه‌ى كه‌ له‌ نیوان ئیران و فه‌نزویلادا ئیمزاكراوه‌ به‌  ریژه‌ى 300% زیادى كردووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ 20 ملیار دۆلار" ئه‌مه‌ وته‌ى عه‌لى ئه‌كبه‌ر میحرابیانى وه‌زیرى پیشه‌سازى و كانه‌كانى ئیران بوو له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ل هاوتا فه‌نزویلیه‌كه‌یدا. به‌شیك له‌و گریبه‌ستانه‌ بریتییه‌ له‌ سه‌رمایه‌گوزارى ئیران له‌ فه‌نزویلا به‌ دامه‌زراندنى كارگه‌ى چیمه‌نتۆ و كارگه‌یه‌كى دروستكردنى ئۆتۆمبیل كه‌ له‌ توانیدایه‌ ساڵانه‌ 10 هه‌زار ئۆتۆمبیل به‌رهه‌م بینیت له‌ ساڵى 2008 دا ده‌ستبه‌كار ده‌بیت و به‌مه‌ش فه‌نزویلا ده‌بیته‌ سه‌نته‌رى به‌رهه‌مهینان و فرۆشتنى

 

کۆمپانیای دانه‌غاز لقیك له‌ سلیمانى ده‌كاته‌وه‌

سیروان محه‌مه‌د

كۆمپانیاى دانه‌ غازى ئیماراتى دوای ئه‌وه‌ى چه‌ند گریبه‌ستیكى ده‌رهینان و گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له‌گه‌ل حكومه‌تى هه‌ریمی كوردستان ئیمزاكرد لقیكى خۆى له‌ شارى سلیمانى كرده‌وه‌و به‌رپرسانى حكومیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ كاریكى باش وه‌سف ده‌كه‌ن .له‌ لیدوانیكى تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ عوسمان شوانى وه‌زیرى پلاندانان سه‌باره‌ت به‌ گرنگى هاتنى كۆمپانیاى دانه‌غاز بۆ كوردستان وتى: كۆمپانیاى دانه‌ غازی ئیماراتى یه‌كیكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى بوارى ده‌رهینانى غاز  و بیگومان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان گرنگى زۆرى هه‌یه‌ و له‌و چوارچیوه‌یه‌دا حكومه‌تى

وه‌زاره‌تى نه‌وت، داهاته‌كانى بۆ پارله‌مان ئاشكرا ناكات

سبه‌ى

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراقى، تائیستا هیچ زانیارییه‌كى ووردى نه‌داوه‌ته‌ لیژنه‌ى  ئابوورى په‌رله‌مانى عیراق، سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌كانى نه‌وت كه‌ به‌ ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كریت.ئه‌حمه‌د سلیمان موهه‌نا برِیارده‌رى لیژنه‌ى ئابووریى له‌ په‌رله‌مانى عیراق، سه‌رسورِمانى خۆى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى كه‌ حسین شه‌هرستانى هیچ زانیارییه‌كى ووردى پیشكه‌ش نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و لیبرِین و قه‌ره‌بووكردنه‌وانه‌ى كه‌ دراوه‌ته‌ وڵاته‌ زه‌ره‌مه‌نده‌كانى شه‌رِى كوه‌یت كه‌ 5%ى داهاته‌كانى نه‌وتى عیراقه‌ و تائیستا به‌ملیاران دۆلار له‌ پاره‌ى نه‌وتى بۆ ته‌رخانكراو بیئه‌وه‌ى پارله‌مان و

 

كۆمپانیا عه‌ره‌بى و بیانیه‌كان به‌شدارى له‌ بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق ده‌كه‌ن

ئاژانسه‌كان

ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا كوه‌یتیه‌كان ئاماده‌ییى خۆیان نیشاندا كه‌  به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق به‌تایبه‌تى ناوه‌راست و باشورى عیراق بكه‌ن كه‌ جۆریك له‌ ئارامى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینیت.عه‌لى حه‌له‌فى لیپرسراوى ناوه‌ندى ئابووریی نیوده‌وڵه‌تى عیراق ئاشكرایكرد له‌ په‌راویزى گه‌شته‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى بۆ كوه‌یت و كۆبوه‌نه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار خاوه‌ن كۆمپانیاكانى كوه‌یت، زۆربه‌یان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عیراقدا بكه‌ن، راشیگه‌یاند

حكومه‌تى كوه‌یت ئاماده‌یه‌ كۆى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عیراق بسرِیته‌وه‌

ئاژانسه‌كان

عه‌لى ئه‌دیب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نشتیمانى عیراق ئاشكرایكرد حكومه‌تى كوه‌یت  حه‌زده‌كات سه‌رجه‌م قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌بوه‌كانى سه‌ر عیراق بسریته‌وه‌، به‌ڵام مه‌جلیسى ئومه‌ى كوه‌یت دژى برِیارى سرِینه‌وه‌ یان سوكردنى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عیراقه‌.ئه‌دیب ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا جه‌لال  تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عیراق له‌ چوارچیوه‌ى گه‌شته‌كه‌ى بۆ كوه‌یت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ى له‌گه‌ل حكومه‌ت  و په‌له‌مانى ئه‌و وڵاته‌ تاوتوی كردوه‌  و پیشنیاریش كراوه‌ سه‌ردانى وه‌فدیكى په‌رله‌مانى عیراق  سه‌ردانى  كوه‌یت  بكات  بۆ ئه‌وه‌ى  له‌ كاتى سه‌ردانیان بۆ كوه‌یت  ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ تاوتوی بكه‌ن

 

عیراق و میسر له‌ پرۆژه‌یه‌كى گواستنه‌وه‌ى ئاویی گه‌ڵاڵه‌ ده‌كه‌ن

ئاژانسه‌كان

محه‌مه‌د لوتفى مه‌نسور وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى میسر رایگه‌یاند: كه‌ ئیستا وه ‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عیراق له‌ پرۆژه‌ى ریكه‌وتنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌كۆڵنه‌وه‌ له‌ نیوان هه‌ردوو وڵاتدا  بۆ پاڵپشتیكردنى هاوكارى ستراتیژى له‌ بوارى گواستنه‌وه‌ى ئاوییدا، هه‌روه‌ك جه‌ختیشى كرده‌وه‌ كه‌ هاماهه‌نگییه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌گه‌ل عیراق له‌ بوارى گواستنه‌وه‌ى وشكانى نیوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌شتیاران و شتومه‌ك.جیى وه‌بیرهینانه‌وه‌یه‌ كه‌ عیراق یه‌كیكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ له‌گه‌ل میسر و ئوردون  به‌شداره

وه‌زیرى بازرگانى جه‌خت له‌ گرنگیى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌

ئاژانسه‌كان

د. عه‌بدولفه‌تاح حه‌سه‌ن سودانى وه‌زیرى بازرگانى عیراق جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى رۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت كرده‌وه‌ له‌ پاڵپشتیكردنى ئابوورى عیراق و به‌شداریكردنى ئه‌و كه‌رته‌ به‌ره‌و دامه‌زراندنى بازارِى ئازاد.سودانى له‌ لیدوانیكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر رۆتیندا كه‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌  وبونه‌ته‌ ریگر له‌به‌رده‌م كه‌رتى تایبه‌ت. هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: كه‌ وه‌زاره‌ت چه‌ند رینماییه‌كى ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ریگریانه‌ نه‌هیڵدریت و رۆتینات نه‌مینیت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت بواریكى فراوانترى پیبدریت.

 

كۆمپانیاى شیڤرۆن،30 ملیۆن دۆلار وه‌ك  قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌داته‌ عیراق

ئاژانسه‌كان

دووه‌هه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیاى نه‌وت له‌ ئه‌مریكادا كه‌ به‌ كۆمپانیاى شیڤرۆ نى نه‌وتیى ناسراوه‌، ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر پیدانى برى 30 ملیۆن دۆلار  به‌ عیراق به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵى سه‌باره‌ت به‌ كرِین و ده‌ستكه‌وتنى نه‌وتى عیراق  به‌شیوه‌یه‌كى نایاسایى له‌ چوارچیوه‌ى به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك.كۆمپانیاى شیڤرۆن، له‌ چوارچیوه‌ى به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراكدا، له‌ سێ سه‌رچاوه‌ى نایاساییه‌وه‌ نه‌وتى عیراقى ده‌ستكه‌وتووه‌.

به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جیبه‌جیده‌كراو به‌

 

ئیران رۆژانه‌ یه‌ك ملیار مه‌تر سیجا غاز به‌ به‌حره‌ین ده‌فرۆشیت

ئاژانسه‌كان

ئیران و به‌حره‌ین ریكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئیران رۆژانه‌ یه‌ك ملیار مه‌تر سی جا غازى سروشتى به‌  به‌حره‌ین بفرۆشیت.به‌ گویره‌ى ریكه‌وتنامه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى هاوبه‌ش له‌ هه‌ردوولا چۆنییه‌تى گواستنه‌وه‌ى غازه‌كه‌و ئه‌وكیڵگه‌یه‌ى لیوه‌ى ره‌وانه‌ ده‌كریت دیارى ده‌كات و پرۆسه‌كه‌ به‌شیك ده‌بیت له‌ سه‌رمایه‌گوزاریى به‌حره‌ینى له‌ ئیران.ئاژانسه‌كانى هه‌وال بڵاویانكرده‌وه‌ پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى غازه‌كه‌ له‌ ریگه‌ى لووله‌ى تایبه‌تى گواستنه‌وه‌ى غازی سروشتییه‌وه‌ ده‌بیت و به‌ ئاوه‌كانى

رۆژانه‌ تواناى به‌رهه‌مهینانى 8 هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نى هه‌یه‌

پاڵاوگه‌یه‌كى نه‌وت له‌ پیره‌مه‌گرون داده‌نریت

ئاژانسه‌كان

كۆمپانیاى  ئه‌مه‌رۆس سه‌رقاڵى دانانى  پاڵاوگه‌یه‌كى نه‌وته‌ له‌ ناوچه‌ى پ یره‌مه‌گرونى نزیك سلیمانى، پرِۆژه‌كه‌ برِى (13) میلۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌و ئیستا له‌ (75%)ى كاره‌كانى ته‌واو بووه‌ و چاوه‌رِوانده‌كریت رۆژانه‌ (8) هه‌زار به‌رمیل له‌ گاز و نه‌وت و به‌نزین و قیر به‌رهه‌م بهینیت. ره‌زا قادر سه‌رپه‌رشتیارو لیپرسراوى كۆمپانیاى ئه‌مه‌رۆس رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆمان پارچه‌ زه‌وییه‌كمان له‌ شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گروون كرِی و لـه‌ (1/3/2007)ه‌وه‌

راویژكارى مالیكى بۆ كاروبارى نه‌وت: پیشبینى ده‌كه‌ین داهاتى نه‌وتى عیراق بۆ سی هینده‌ زیاد بكات

ئاژانسه‌كان

حكومه‌تى عیراق به‌ نیازه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا، داهاتى  به‌رهه‌مى نه‌وت بۆ سی هینده‌ى ئیستا زیادبكات و كاریشبكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى كیڵگه‌ نه‌وتى نوی و هاندانى وه‌به‌رهینان له‌و كه‌رته‌دا.سامر غه‌زبانى راویژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى نه‌وت و ووزه‌ كه‌ پیشتر له‌ ماوه‌ى نیوان  حوزه‌یرانى 2004 تا ئایارى 2005 وه‌زیرى نه‌وتى عیراق  بووه‌ رایگه‌یاند: حكومه‌ت  به‌ نیازه‌ تا ساڵى 2015 به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان رۆژانه‌ بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات. له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ زانكۆى ستانفۆرد له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى

 

عیراق دوو ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نى له‌ كوه‌یت ده‌كرِیت

ئاژانسه‌كان

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى جیبه‌جیكردنى ئه‌و گریبه‌سته‌ى له‌   نیوان عیراق و كوه‌یت ئیمزاكراوه‌ بۆ كرِینى  دوو ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نى له‌ كوه‌یت، بۆ كارپیكردنى  ویستگه‌كانى به‌رهه‌مهینانى وزه‌ى كاره‌با، كه‌ به‌ هۆى نه‌بوونى سوته‌مه‌نییه‌وه‌ له‌ كاركه‌وتون،  وه‌فدیكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى كه‌ریم وه‌حیدى وه‌زیرى كاره‌با سه‌ردانى  كوه‌یت كردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌باى عیراق رایگه‌یاند: كاراكردنى ئه‌و گریبه‌سته‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ى ده‌بیت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كه‌رتى

بانكى بازرگانى كوه‌یت لقیك له‌ شارى سلیمانى ده‌كاته‌وه‌

ئاژانسه‌كان

بانكى بازرگانى كوه‌یت رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى كارئاسانییكردن بۆ كارى هه‌نار ده‌و هاورده‌ى كاڵا و شمه‌ك له‌ عیراق،  له‌ شارى سلیمانى لقیكى بانكه‌كه‌یان داده‌مه‌زرینیت و له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌ست به‌دامه‌زراندنى ده‌كریت. له‌ په‌راویزى پیشانگاى بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق كه‌ له‌ كوه‌یت سازكرابوو بانكى بازرگانى كوه‌یت ئاشكرایكرد له‌ چوارچیوه‌ى به‌شداریكردنى له‌ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌پیدان و پیشخستنى سستمى بانكى له‌ عیراقدا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكى بازرگانى كوه‌یت ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ سى ساڵه‌ بانكه‌كانى عیراق گۆشه‌گیربوو

 

كوه‌یت 60 ملیۆن دۆلار به‌ عیراق ده‌دات

ئه‌سوات ئه‌لعراق

 به‌گویره‌ى ریكه‌وتنیك له‌ نیوان عیراق و كوه‌یت ئیمزاكرداوه‌، حكومه‌تى كوه‌یت مینحه‌یه‌كى شه‌ست ملیۆن دۆلارى پیشكه‌ش به‌ عیراق ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئاشكرایكرد پرۆتۆتكۆله‌كه‌  رۆژى هه‌ینى  رابردوو له‌ نیوان  هه‌ر یه‌ك له‌ مۆفه‌ق ته‌ها عزه‌دین به‌ریوه‌به‌رى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق  و عه‌بدولوه‌هاب ئه‌حمه‌د به‌ریوه‌به‌رى گشتى سندوقى گه‌شه‌پیدانى ئابوورى كوه‌یت ئیمزاركراوه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ رونیكردوه‌ ئه‌و ریكه‌وتنه‌ى نیوان عیراق  و كوه‌یت،له‌ چوارچیوه‌ى گه‌شته‌كه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌ركۆماری

وڵاتانى عه‌ره‌بى غازى سروشتى ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن

ئاژانسه‌كان

لیپرسراویكى باڵاى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند له‌ كۆتایی ساڵى 2008 وڵاتانى عه‌ره‌بى غازى سروشتى ره‌وانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌لحه‌كیم یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق به‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاند "تا كۆتایی ساڵى 2008 بۆرییه‌كى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتى بۆ وڵاتانى یه‌كیتیى ئه‌وروپا ئاماده‌ ده‌بیت" ، له‌ په‌راویزى كۆنفرانسى ووزه‌ كه‌ ئاماده‌بوونى نوینه‌رانى یه‌كیتى ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و ریكخراوه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ریوه‌چوو، فیریرو فاڵدنر كۆمیسیارى یه‌كیتیى 

 

به‌رازیل عه‌مباریكى نه‌وت ده‌دۆزیته‌وه‌

BBC

كۆمپانیاى (پیتروبراس)ى نه‌وتى سه‌ر به‌ حكومه‌تى به‌رازیل له‌ به‌یاننامه‌ی ه‌كدا ئاشكرایكرد له‌ كیڵگه‌ى ده‌ریایی توبى نزیكه‌ى (8,5) ملیار به‌رمیل نه‌وتى سوك هه‌یه‌ و به‌ ئاسانى ده‌توانریت ده‌ربهینریت.به‌ وته‌ى لیپرسراویكى حكومى ئه‌و وڵاته‌ دواى ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌رازیل له‌ به‌رهه‌م هینانى نه‌وت، له‌ توانایدا ده‌بیت كیبرِكیى فه‌نزویلا و عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ بكات.كۆمپانیاكه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ دواى پشكنینى جیۆلۆجى ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و نه‌وته‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌ جۆریكى زۆر باشه‌و به‌ ئاسانى ده‌رده‌هینریت و ئه‌وكیڵگه‌ نوییه‌ یه‌كسانه‌ به‌ (40%) نه‌وتى یه‌ده‌گى به‌رازیل.

 

دلشاد عوسمان: پیش ساڵى داهاتوو بانكى پینجوین ده‌كریته‌وه‌

رۆژنامه‌

دڵشاد عوسمان، بریكارى وه‌زاره‌تى هه‌ریم بۆ كاروبارى دارایى، رایگه‌یاند داوامان له‌ به‌رِیوه‌به‌رى بانكى ره‌شید كردوه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتى بانكى پینجوین بكات تا له‌ نزیكترین كاتدا كارمه‌ندى بۆ داده‌نریت،كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ مانگیك  ده‌بیت له‌ به‌ڵینده‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى برِیارى راگرتنى دامه‌زراندن، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌سه‌رفه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كاندا گشتگیر كراوه‌، تا ئیستا ئه‌و بانكه‌ به‌ریوه‌به‌رو كارمه‌ندى بۆدانه‌نراوه‌و به‌گه‌رنه‌خراوه‌.

به‌رهه‌م ساڵح: بودجه‌ى  ساڵى 2008  گه‌وره‌ترین

بودجه‌یه‌ له‌ میژووى هاوچه‌رخى عیراقدا

ئاژانسه‌كان